ئەنقەرە هۆشداری دەداتە واشنتۆن لە دروست کردنی گرفتی درێژ خایەن بەهۆی سیاسەتە کورت بینینەکەی

تـورکیا هۆشداری دایە هاوپەیمانەکانی لە هەڵسۆکەوت و کارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەهۆی سیاسەتە کورت بینینەکەی و پێی وایە گرفتی درێژ خایەن دەخوڵقێنی و مەترسیەکانی سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی زیاد دەکات ئەمەش لە دوای بانگهێشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هات بۆ مەزلوم عەبدی بە مەبەستی سەردان کردنی ئەمریکا.

فەخر الدین ئالتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکان لە سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتێکی دا گوتی دووپاتی دەکەینەوە کە دانپێنانی هاوپەیمانەکانمان بە سەرکردەیەکی تیرۆریست زیان بە پەیوەندیەکانمان دەگەیەنێت و ئەم هەنگاوە دژی یاسای نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانە و هاوبەشی ستراتیجی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەخاتە مەترسیەوە و دەبوایە ئەمریکا کار لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بکات بۆ ڕادەست کردنی.

سەرچاوە : RT العربیە

 

Back to top button