شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌گه‌ر كورد رازی نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستووری عێراق هه‌موار ناكرێته‌وه

شاخه‌وان عه‌بدوڵـڵا، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نووسیویه‌تی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر كورد رازی نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوری عێراق هه‌موارناكرێته‌وه و هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوریش له به‌ژه‌وه‌ندی كورده ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه بقۆزینه‌وه.
له ده‌ستپێكی نووسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت: نه‌مویست قسه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی دوێنێ ی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌م چونكه له راستیدا ئه‌و بڕیارانه‌ی دوێنێ له په‌رله‌مانی عێراق دران ته‌نها بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌و هیچی تر ، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندن له‌و بڕیارانه به‌ته‌نها چونیان بۆ دادگای ئیتحادی بڕیاره‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه ، چونكه رێكاره یاساییه‌كانی پێش ئه‌و بڕیارانه ناته‌واون و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستورن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵـڵا نووسیویه‌تی” بالێره باسێكی بڕیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور بكه‌ین به‌داخه‌وه له‌دوێنێوه سه‌دان خه‌ڵكی نه‌زان بونه‌ته یاسادانه‌رو شیكه‌ره‌وه‌ی یاسا و قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی یاسایی بن یان شاره‌زاییان هه‌بێت له‌و بواره ، یه‌كێك ده‌ڵێت بۆ نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمه ئه‌وی تر ده‌ڵێت بۆ لابردنی ماده‌ی 140 هه‌روه‌ك چۆن له ڕووداوه ئه‌منییه‌كان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌بنه شاره‌زای سه‌ربازی و ئه‌منی و قسه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر روداوه‌كان ده‌كه‌ن كه‌دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرینه ، له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور من سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و ته‌واوی ئه‌و به‌رێزانه ده‌كه‌م كه به‌شداربوونه له‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق وه‌ئه‌وكاتیش حسابی ئه‌وه‌یان كردووه ره‌نگه رۆژێك بێت باس له‌هه‌مواری ده‌ستوور بكرێته‌وه بۆیه به‌شێوه‌یه‌ك ماده‌ی 142 ی ده‌ستوور دارێژراوه كه ئه‌گه‌ر كورد رازی نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوری عێراق هه‌موارناكرێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی 4ی ماده 142 هاتووه ، بۆیه من ده‌ڵێم ئێمه ده‌بێت ئه‌مه بقۆزینه‌وه بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌ده‌ستووردا یان له‌بیر كراوه یان مه‌جالی جێبه‌جێ نه‌كردنیان هه‌یه راستی بكه‌ینه‌وه ، به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 ده‌بێت هه‌ندێ بڕگه‌ی بۆ زیاد بكرێت یان شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم یان مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ستور باس نه‌كراوه ئێمه جێیان بكه‌ینه‌وه ، یاخود مجلس الاتحاد كه تا ئێستا دانه‌مزراوه و زۆر شتی تر”
له باره‌ی داواكاری خۆپیشانده‌رانیشه‌وه نووسیویه‌تی: ماوه‌ته‌وه بڵێم داواكاری خۆپیشانده‌ران زیاتر بۆ هه‌موار كردنی بڕگه‌ی دووه‌م له ماده‌ی یه‌كه‌مه ئه‌ویش سیسته‌می حوكم له عێراق بكه‌نه سیسته‌می ئیتحادی رئاسی له جیاتی سیسته‌می ئتحادی په‌رله‌مانی هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ، ئامانجیشیان له‌مه‌دا كه‌مكردنه‌وه‌ی دۆشینی سه‌روه‌تی عێراقه له لایه‌ن ئه‌و سه‌دان كه‌سه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ چه‌ند كه‌سێك.
ده‌شڵێت: هیوادارم ئه‌وه‌نده ئه‌زمونی خۆمان به‌سوكی ته‌ماشا نه‌كه‌ین هه‌روا به‌ئاسانی هه‌ركه‌سێك بێت و بلێت هه‌رێم نامێنێت ، نه‌مانی هه‌رێم نه‌مانی عێراقه .