سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆ بووه‌وە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵا بن ناسر بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، کۆ بووەوە و دوایین ڕووداو و پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌ یه‌که‌م ڕۆژی به‌شداریکردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له‌ قه‌ته‌ر، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌خت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر پێکەوە کۆ بوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باسیان لەبارەوە کرا.

Back to top button