ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە گوڵاڵە رووی دا و 2 هاووڵاتی بوونه قوربانی

له شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ربه خانه‌قین، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و پۆلیس دوو بۆمبی تری پووچه‌ڵ كرده‌وه.
رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری یاریدەدرێتی ئاسایشی شارەدێی كوڵەجۆ رایگەیاند: “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی (ئیسلاح) لە نزیك شارەدێی گولاڵە بۆمبێكی چێندراو لەباخ و بێستانی جووتیاراندا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو جووتیار گیانیان لەدەست داوە”.
عەلی زیاتر گوتی: لە هەمان جێگا ئەمڕۆ دوو بۆمبی تر پووچەڵ كراونەتەوە و دۆخی ئەمنیی ناوچەكە ناجێگیرە و داعش ئەو كردەوە تیرۆریستیانە ئەنجام دەدات.
له‌پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ی باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌مانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان، دۆخی ته‌ناهی ئه‌و ناوچانه تادێت خراپتر ده‌بێت و گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان له‌و سنووره جموجووڵیان روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.