به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئامۆژگاری فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات وه‌ك په‌كه‌كه نه‌كه‌ن
خواكوڕك
به‌رپرسێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و جوله‌كه هه‌یه، و له‌ژێره‌وه‌ش گه‌لی فه‌له‌ستین هانده‌دن بۆ تووند و تیژی.
مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، له‌میانی بەشداربوونی لە كۆنفرانسی پارتە سۆسیالیستەكانی ئەوروپا و مونتەدای پارتە سۆسیالیست و دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبی كە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی كونسوڵی ئیسرائیل هەیە.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌مان هه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه دووباره نه‌كاته‌وه و خه‌باتی مه‌ده‌نی تێكه‌ڵ به خه‌باتی چه‌كداری نه‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار دوای ئه‌وه دێت، هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی شه‌شی 2015 له‌توركیا 80 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه له كاروباری سیاسی ئه‌و پارته، شه‌ڕی چه‌كداری جارێكی‌تر له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیا سه‌ری هه‌ڵدا و به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی شاره كوردیه‌كان وێران بوون و له دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌ده‌په ته‌نها 50 كورسی به‌ده‌ستهێنا.