رووسیا: ئەمریكا راست ناكات هیچ ئۆپراسیۆنێكی لە ئیدلب ئەنجام نەداوە, گومانمان لە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی هەیە

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە شەوی یەكشەممە لە شاری ئیدلیبی سوریا لە ئۆپراسیۆنێكی كەم وێنەدا ئەبوبەر بەغدادیان كوشتووە, هاوكات سوپاسی رۆڵ و هاوكاری رووسیای كرد, بەڵام وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند ئێمە هیچ رۆلێك و هاوكاریەكمان پێشكەش نەكردووە, هەروەها پڕۆسە سەربازییەكەی ئەمریكا لە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی جێی گومانە، دەشڵێت هیچ پڕۆسەیەكی سەبارزی لە ئیدلیب لەلایەن فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە ئەنجام نەدراوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت “ئەمریكا هیچ پڕۆسەیەكی سەربازی لە ئیدلیب ئەنجام نەداوە، نە ئەمڕۆ و نە لە رۆژانی پێشوودا دەشڵێت جیاوازی گێڕانەوەكانی ئەمریا لەسەر رووداوەكە پرسیار و گومانەكان لەسەر سەركەوتوو بوونی پڕۆسەكە زیاتر دەكەن، لێدوانی سەرۆكی ئەمریكاش رەتدەكاتەوە كە باسی لەوە كرد روسیا هاوكاریان بووە لە كردنەوەی ئاسمانی ئیدلیپ بەسەر هێرشەكەدا.

ئەمڕۆ ئەمریكا كوشتنی ئەبوبەكر بەغادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی لە ئیدلیب لە ڕێی پڕۆسەیەكی سەربازییەوە راگەیاند، ئەم ئێوارەیش دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی هەواڵەكەی راگەیاند و باسی لە وردەكاری هێرشەكە كرد.

Back to top button