بە ڤیدیۆ: میلیشا توندڕەوەكانی توركیا ژمارەیەك سەربازی سوریا دەستگیردەكەن و سوكایەتیان پێدەكەن

دوای ئەوەی دوێنێ‌ لە گوندەكانی دەورووبەری سەری كانی رووبەروو بوونەوە لە نێوان سوپای سوریا و گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە توركیا دروست بوو, گروپی سوڵتان مورادی سەر بە توركیا لە سووریا بڵاویكردەوە، 20 سەربازی سووریایان كوشتووە و گرتووە, چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاودەكەنەوە كە ژمارەیەك سەبازی سوریایان بە دیل گرتووە.

هەروەك لە گرتە ڤیدۆكە دەردەكەوێت: دوو سەربازی سوریایان بەدیل گرتووە كە سوكایەتی پێدەكەن و بە پێلەقەو زلە بەرەو نێو یەكەكانیان دەبەن.

هاوكات روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سووریا و میلیشیاكانی توركیا لە سەرێ كانی، 20 میلیشیای سەر بە توركیا كوژراو و برینداربوون.

 

https://twitter.com/sincan2023/status/1189136644521242625

 

 

Back to top button