حكومەتی كوردستان و حكومەتی ئیسرائیل ئیدانەی تەقینەوەكەی شاری ئیستەنبۆڵ دەكەن
خواكوڕك
پاش ئەوەی شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە شاری ئیستەنبۆڵ روویدا تێیدا 39 كەس كوژران، ئەمرۆ هەر یەكە لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئیسرائیل ئیدانەی تەقینەوەكەی توركیایان كرد رایان گەیاندووە دەبێت بەهەموو شێوەیە رووبەروی تیرۆرستان ببینەوە بۆ لەناو بردنی تیرۆر لەناوچەكەدا.
لەراگەیەندراوێکدا، کە رۆژی یەکشەممە 11-12-2016 بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “تیرۆریستان لەههركوێ دهرفهت بهێنن دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی دەجەنگن… حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستانیش باش له ئازارى تیرۆر تێدهگهن، هەر لە سەرەتاوە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەدابوون دژی تیرۆریستانی داعش و بە هاوکاریی هێزە دۆست و هاوپەیمانەکانیان، بەردەوامن لە شکستهێنان بە بەرەی تیرۆر و تاریکی”.
لەبەرامبەر دا وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عێراق ئیدانەی كارە تیرۆرستیەكەی شاری ئیستەنبۆڵی كرد و رایگەیاند دەبێت هەماهەنگی و پەیوەندیەكانمان بەرەو پێشوە ببەین لە رووبەرو بوونەوەی تیرۆر وەك مەترسیەك لەسەر هەردوو ولات دا.
لەبەرامبەریشدا ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەتووندی ئیدانەی تەقینەوەكەی توركیا كردوو رایگەیاند دەبێت لەهەموو شوێنێك بەیەكەوە دژی تیرۆر بوەستینەوە، چونكە تیرۆ مەترسیە بەسەر هەموو ئاسایشی ناوچەكە.
شایانی باسە شەوی شەممە 10-12-2016 دوو تەقینەوەی لەدوای یەک ئیستەنبوڵیان هەژاند، تەقینەوەی یەکەم لەبەرامبەر یاریگای ڤۆدافۆنی یانەی وەرزشی بێشیکتاش روویدا، تەقینەوەی دووەم دوای کەمتر لە نیو خوولەک لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە لە سەنتەری شار ئەنجامدرا، بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەش بەپێی دوایین ئامارەکان 39 کەس کوژراون، کە 30ـیان پۆلیسن.