سه‌عد حه‌ریری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

 

به‌ هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌ .

میدیاكانی لوبنان بڵاویالن كرده‌وه‌ كه‌ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاندووه‌ ده‌چێته‌ كۆشكی كۆماری له‌ به‌عه‌به‌دا و ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌شی میشێل عۆن سه‌رۆك كۆمار ده‌كات .

ماوه‌ی چوارده‌ رۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌ كه‌ له‌ دژی زیادكردنی باجی سه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دۆخی ئابووری وڵاته‌ .

Back to top button