وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان له ئێستادا سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوڵاتیانی ئاگادار ده‌كاته‌وه ك كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن یان پلانی سه‌فه‌ركردنیان بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه چونكه به هۆی گه‌نده‌لی و داواكاری باشتر كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوی كردۆته‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی عێراق و ئه‌و پشێویه‌ی كه هه‌یه، داوا له هاوڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن سه‌ردانی مه‌زارگا پیرۆزه‌كان بكه‌ن له عێراق، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كاتێكی دیكه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتگیری ئێرانی بۆ داخوازی خۆپیشانده‌ران راگه‌یاندوو، هه‌روه‌ها توند‌و تیژی و هێڕشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئیدانه‌كرد كه بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و وێرانكردنی دامه‌زراوه گشتیه‌كان.