سهرۆك وهزیرانی عێراق رهتی كردهوه بچێته پهرلهمان
دوای ئهوهی موقتهدا سهدر له پهیامێكیدا داوای دهست له كاركێشانهوهی له عادل عهبدولمههدی سهرۆك وهزیرانی عێراقكرد، له وهڵامدا سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ موقتەدا سەدر دەڵێت، دوو رێگە هەیە بۆ دەستلەکارکێشانەوەم، یان لە شهست رۆژدا هەڵبژاردن بکەین لەڕێگەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، یان ئەوەتا لەگەڵ عامری رێکبکەوە بۆ دروستکردنی کابینەیەکی نوێ.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پەیامێکیشی بۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر نارد و رایگەیاند “حکومەتی کاربەڕێکەر چارەسەری دۆخەکە ناکات و دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حکومەتێكی نوێ پێکبهێنن”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی “ئامادەم بۆ دەستلەکارکێشانەوە، بەڵام بەپێی یاسا دەبێ پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە”.عەبدولمەهدی بە سەدر دەڵێت “لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رێککەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لەبری ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوە لەمن بکەی”.
لەگەڵ بەردەوامی و فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی دژی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری و خراپی خزمەتگوزاری لە عێراق، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق دوێنێ دووشەممە داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بچێتە پەرلەمان و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەکەی رابگەیەنێ و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات