ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی ده وه‌زیر فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی بۆ ئێمه گه‌ڕاندۆته‌وه
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد كه فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانیان پڕكردووه‌ته‌وه و بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند. دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه و ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته ده وه‌زیر فۆڕمه‌كانیان ناردۆته‌وه بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند تا ئێستا وه‌زیرانی وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، وه‌زیرى پلاندانان، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زیرى كاره‌با، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، وه‌زیرى په‌روه‌رده، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه .