سعوودیا : ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە گووگڵ هێرشی کردۆتەسەر پاڵاوگە نەوتیەکانمان
سەرچاوە فەرمیەکانی کۆمپانیای نەوتی نشتیمانی ئارامکۆی سعوودیا باوەڕیان وایە ئێران بە کەڵك وەرگرتن لە نەخشەکانی گووگڵ ، پاڵاوگە نەوتییەکانی ئێەوانی دەست نیشان کردووە و لە مانگی سیپتامبەر هێرشی مووشەکی کردوونەتە سەر .
جۆ مێنشێن ، سیناتۆری دیموکرات دوو هەفتە لە دووای ئەوەی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ئارامکۆ، سەردانی سعوودیای کردووە و بە وردی لێکۆڵینەوەی لە چۆنیەتی ڕووداوەکە کردووە ، دوواتر لە گەڵ بەرپرسانی ئارامکۆی سعوودیا کۆبۆتەوە .
جۆ مێنشێن لەو بارەوە لەگەڵ بەرپرسان و کارناسانی کۆمپانیای نەوتی ئەمریکای باکووری ڕاویژی کردووەو، تا گەیشتوون بەو ڕاستیەی ، ئێران لە ڕێگەی نەخشەی جی پی ئێسی گووگڵەوە مووشەکەکانی ئاراستە کردووە .
هاوکات بۆ ئەوەی شوێن گومکێ بکات لە یەمەنەوە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشی گەیاندۆتە ئاسمانی ئەو ناوچەیە .
هەفتەنامەی واشنتۆن ئێگسمینەر لە زمان سیناتۆر مێنشێن دەنووسێت ، هێرشەکان با ئاشکرا دیار بوون ، ئەو مووشەکانە لە ڕێگەی زانیاری نەخشەی گووگڵەوە ئاراستە کرابوون .