ترەمپ : شوێنگرەوەیەکی سەرەکی ئەبووبەکر بەغدادیمان کوشتووە

 

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکی رۆژانەی خۆیدا ئاشکرای دەکات جێگرەوەیەکی ئەبوو بەکر بەغدادیشیان کووشتووە کە گومان دەکرا یەکەم کەس بێت لە دووای ئەو بتوانێت بەردەوامی بە کردەوەکانی تیرۆریستی بدات .

نوسینەکەی ترەمپ بەو شێوە بووە ، ئیستا هەواڵم پێگەیشتووە هێزەکانمان یەکەم کەسی پابەرز و شوێنگرەوەی بەغدادیان کووشتووە ، بەڵام ناوی کەسەکەی نەهێناوە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی دووشەممە ئەمریکا کوژرانی ( ئەبوو حەسەن ئەلموهاجیر) ی ڕاگەیاند کە وتەبێژی رێکخراوی داعش بوو .

Back to top button