ئەلسائیرون ڕایانگەیاند ، تا لەسەرکار لادانی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبین لە گووشارەکانمان

 

ئەلسائیرون بەهێزترین و گەورەترین لیستی پێک هێنەری پەرلەمانی عێراق بە ڕێبەرایەتی موقتەدا سەدر ، ئێوارەی ئەمرۆ ڕایان گەیاند بۆلە سەر کار لادانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئیستای عێراق بە هەموو تواناوە کار دەکەن .

 

هەر لەمبارەوە رامی ئەلسینکی پەرلەمانتاری لیستی سائیرون دڵنیایی دا لەوەی بە کۆی بڕیاری ، تا لادانی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبن و پاشگەزبوونەیەوەیەک نایەتە ئاراوە .

 

ئەم هەوالە هاوکات لە رۆژنامەی ( ئەلعەرەبی ئەلجەدیدە ) بڵاو بۆتەوە ، بە پشت بەستن بەسەر چاوە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی سائیرون .

 

سائیرون دەڵین حکومەتی ئێستا شکستی هەمە چەشنەی هێناوەو ناتوانین بەچاوی خۆمان عێراقیەکان وەک کێڵگەیەکی تاقیکاری چاو لێبکەیین .

Back to top button