هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا داوای کۆنفێدڕالی دەکات
لە دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە بیانوی داواکاری خۆپێشاندەارن بڕیارێکی بۆ هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق پەسەند کرد و بڕیارە لیژنەیەک بۆ هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق پێک بێنێت ، کورد بیرلە چارەسەرێکی گونجاو دەکاتەوە .
هەر بەم بۆنەوە ، دەزگای میدیایی خواکوڕک توانی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان زانیاری وەدەست بێنێت کە ئاخۆ لە ئیستادا کورد چۆن ڕێکارێکی سیاسی دەگرێتە بەر ، چوونکە لە ئەگەری هەموار کردنەوەی دەستوور ئەگەری لە دەست دانی مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە .
سەرچاوەکە بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، کوردستان لە هەر ئەگەرێکدا داوای کۆنفیدڕاڵی دەکات .
داوای کۆنفیدڕالیش مافێکی سەرەکی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرژەوەندی و پاراستنی مافەکان لە هەموو بووارەکاندا .