پۆستی سکرتێری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی درایە رافائێل ماریانۆ گڕووسی
رافائێل ماریانۆ گڕووسی، دیپلۆماتی ئەرجەنتینی توانی بە وەدەست هێنانی دەنگی پێویست ببێتە سکرتێری گشتی ئاژانسی نیودەولەتی وزەی ئەتۆمی .
ئەو دیپلۆماتە ئەرجەنتینییە بە وەدەست هێنانی 24 دەنگی بەڵێ توانی بە سەر 10 دەنگی نەخێردا سەرکەوێت بەسەر فرووتسای رۆمانیایی .
رافائیڵ گرووسی پیش ئەوەی نوێنەرایەتی ئەرجەنتینی لە ئاژانس لە ئەستۆ بێت ، بەرپرسی ئۆفیسی سکرتێری گشتی ناوەندی رێگری لە پەرە پێدانی چەکە کیمیاییەکان بووە ، دوواتر بە ماوەی سێ ساڵ بەرپرسی کابینەی سکرتێری گشتی ئاژانس ( یوکیا ئامانۆ ) بووە لە بەشی سیاسیدا