سەدر بۆ لە کارلادانی عادل عەبدولمەهدی هانا دەباتە بەر هادی عامری

 

لە دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای موقتەدا سەدری ڕەت کردەوە بچێتە بەردەم پەرلەمان بۆ لێپێچینەوەو دیاری کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە ، موقتەدا سەدر هانا بۆ هادی عامری دەبات .

 

موقتەدا سەدر وەک سەرۆکی ڕەوتی سەدر و فراکسیۆنی ئەلسائیرون  ، داوا لە هادی عامری دەکات وەک سەرۆكی فراكسیۆنی ئەلفەتح  کە دووەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە ، پشتیوانی بکات بۆ لە کار لادانی عادل عەبدولمەهدی

 

 

ئەو داوایەی سەدر لە ڕێگەی پۆستێکەوە ئاشکرا بووە و لە کۆتایی پۆستەکەشدا وشەی ( ارحل ) بە کار دێنێت ، ئەو وشەی توانی بەهاری عەرەبی بخوڵقێنێت و کۆشکی دیکتاتۆرە عەرەبەکان بڕوخێنێت .

Back to top button