كشانه‌وه‌ی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل موژده‌یه‌كی خۆشی به‌دوا دانایه‌ت

خواكوڕك

رۆژی 6/12/2016 گه‌وره‌ كۆمپانیای ئه‌مریكی (ئێكسۆن مۆبیل) كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ 6 بلۆكی نه‌وتی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كه‌وێته‌ زۆنی سه‌وز، له‌وباره‌وه‌ چاودێرانی سیاسی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ به‌رپرسانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌‌.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی، قه‌ره‌هه‌نجیر و عه‌ربه‌ت و بێتواته‌، كه‌ سێ له‌گه‌وره‌ترین بلۆكی نه‌وتی خودی كۆمپانیاكه‌ن، كۆمپانیاكه‌ كاره‌كانی راگۆتوون.

له‌وباره‌وه‌ وریا حسێن چاودێری سیاسی ده‌ڵێت، “كاتی‌ خۆی‌ ئێكسۆن مۆبیل به‌تایبه‌ت بلۆكی‌ قه‌ره‌هه‌نجیری‌ وه‌رگرت و زۆر دڵی‌ به‌داهاتووی‌ ئه‌م بلۆكه‌ خۆشبوو، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ خه‌مڵاندنیان كردبو داهاتی‌ نه‌وتی‌ ئه‌م بلۆكه‌ هاوتابو له‌گه‌ڵ كۆی‌ داهاتی‌ ئیكسۆن” هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت، “خه‌یره‌ ئێستا ئیكسۆن له‌م دۆخه‌دا بلۆكه‌كانی‌ زۆنی‌ سه‌وز و به‌تایبه‌ت بلۆكه‌ كرنگه‌كه‌ جێده‌هێڵێت؟”.

ئه‌و چاودێره‌ پێیوایه‌، “ده‌بێت به‌پرسانی سلێمانی له‌م په‌یامه‌ مه‌ترسیدارو ته‌نكژه‌ خراپانه‌ تێبگات كه‌ دوای‌ نه‌خۆشی‌ تاڵه‌بانی‌ هاتووته‌ ئاراوه‌ ڕوبه‌ری‌ ئه‌م شاره‌ ده‌بێته‌وه‌، مه‌ترسیه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌شنیه‌ سلێمانی‌ ئێستا بازرگانه‌كان نوسینگه‌و پڕۆژه‌كانیان ده‌به‌نه‌ تاران و ئه‌نكه‌ره‌ و هه‌ولێر ته‌نها بۆ سه‌ردان دێنه‌وه‌ و بڕوایانوایه‌ ژیانی‌ ئابوری‌ ئه‌م شاره‌ قورسبووه‌، له‌كاتێكدا پێشتر سلێمانی‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ و بێكاری‌ تێدابوو و گه‌وره‌ترین شاری‌ پیشه‌سازی‌ عێراقبوو له‌سه‌دا 30 هه‌موو پیشازی‌ جیهان لێره‌ كۆبوبویه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها نیاز حاجی چاودێری سیاسی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت. “ئەو بڕیارە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەو کۆمپانیایە هەست دەکات لەو سنورە لە ئایندەدا ئاڵۆزی دروست دەبیت، بەو بریارە خۆیان لە زیانی ئابوری و سەلامەتی کارمەندەکانیان دەپارێزن لە ئەگەری هەر ئاڵۆزیەک.

ئه‌و چاودێره‌ پێیوایه‌، “کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وزە پێش وڵاتان هەست بەڕوداوی ئاڵۆزی و پێشبینی بۆ دەکەن، پێش شەری حەلەبیش لە سوریاش بەر لە چەند مانگێک ئیکسون مۆبیل هەمان هەنگاوی ناو کارەکانی خۆیان هەڵپەسارد، ئێستا لە سنوری سلێمانیش هەمان هەنگاویان ناوە”.

دۆخی سلێمانی به‌هۆی نزیك بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و شاره‌ له‌ گه‌مه‌یه‌كی ترسناكی ئێرانی و ره‌وتی شیعی له‌ناوچه‌كه، كه‌هه‌رسێ حزبی یه‌كێتی و گۆڕان و په‌كه‌كه‌ به‌ هاوكاری مالكی سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، نائارامیه‌كی زۆری له‌و ده‌ڤه‌ره‌ دروست كردووه‌.

 

15326533_1752158841778118_1608479721153503778_n 15424448_1198807440199333_476535095_n

Back to top button