زێدان و پێرێز له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌یان رێككه‌وتن بزانه كێیه.؟
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه گاریس به‌یل ده‌فرۆشێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆك له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له گاریس به‌یل گه‌یشتنه رێكه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه هێشتا كێشه له نێوان به‌یل و زێدان دایه و راهێنه‌ره فره‌نساییه‌كه چیتر نایه‌وێت به‌رگه‌ی به‌یل بگرێت و له ئاستی رازی نییه.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه گاریس به‌یل دوو رۆژه له مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید دابڕاوه و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ره لیگانیس نه‌كردووه و سه‌ردانی له‌نده‌نی كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا سه‌ردانه‌كه‌ی به‌یل بۆ له‌نده‌ن بابه‌تێكی كه‌سی خۆیه‌تی، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌یل له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه له ریال مه‌درید بڕوات و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی واژۆ بكات.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهام به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه به‌شداریی له 238 یاری كردووه، 104 گۆڵ و 67 ئاسیستی تۆمار كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت.