سزای ئەمریكا كۆتایی بە ئەردۆگان دەهێنێت

توركیا لەلایان كۆنگرێسەوە سزا دراو و بەپێی پرۆژەی كۆنگرێسی ئەمریكا لەبەرامبەر ئەو هێرشە سەربازیەی كە كردۆوویتە سەر رۆژئاوایی كوردستان كۆنگرێسی ئەمریكا لەكۆی 435 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كۆنگرێس 403 ئەندام پرۆژەیاساكەیان پەسەندكرد و تەنها 16 دەنگی نەخێر دژی پرۆژەكە هەبوو”.

بەگوێرەی زانیاریەكان پرۆژەكە بەرز دەكرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی پیران بەرزدەكرێتەوە و ئەگەر لەوێشەوە بەزۆرینەی ئەنجوومەنی پیران پەسەند كرا، ئەوە رەوانەی كۆشكی سپی دەكرێت و ئەگەرهات و سەرۆكی ئەمریكا واژوو بكات ئەوە دەبێتە یاسا و كۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆگان دەهێنێت لە توركیا”.

پرۆژەی یاسای سزادانی توركیا دوو وەزیری بەرگریی و دارایی توركیا دەكاتە ئامانج، هەروەها بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە تورکیا قەدەخە دەکات. لەو باریەوە نانسی پیلۆسی، سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاند: ئەمڕۆ دیموکراتەکان و کۆمارییەکان پێکەوە سزای تووندیان لەسەر تورکیا سەپاندووە بۆ ئەو هێرشانەی کە دژ بە کوردە هاوبەشەکانمان ئەنجامیداون.

Back to top button