رووسیا:34 هەزار شەڕڤانی یەپەگە لە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای کوردستان پاشەكشەیان كرد

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندووە”كە هێزەكانی پەیەگە بەكشانەوەەی 68 یەكینە و 34 هەزار شەرڤانی یەپەگە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتر رۆژئاوایی كوردستان”.

سازانی لایەنەکانی سووریا لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا راشی گەیاندووە”رووسیا تەواوی خاڵەکانی رێککەوتننامەکەی رۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2019ی سۆچی جێبەجێکردووە، هەروەها راشی گەیاندووە”تاوەکو کاتژمیر 6:00ی رۆژی 29ی تشرینی یەکەمی 2019، 68 یەکینەی 34 هەزار کەسیی یەپەگە بە زیاتر لە سێ هەزار چەک و پێویستیی سەربازییەوە لە هێڵی تەماسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە 30 کیلۆمەتر دوورکەوتنەوە”.

هەروەها بەرێوەبەری سازانی لایەنەکانی سووریا لە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەبارەی دابەشبوونی هێزەكانی رووسیا لە چەند ناوچەیەك راشی گەیاندووە، پۆلیسی سەربازیی رووسیا لە رۆژی 23ی تشرینی یەکەمەوە لە مەودای 10 کیلۆمەتری جەرابلوس-کۆران، قامشلۆ – فاقیرا و قامشلۆ – سێمالکا گەڕان ئەنجامدەدات. 
Back to top button