ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسایەك دەدرێت و خوێندنەوەش بۆ چەند پێشنیازی یاسایەک دەکرێت.
ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە لە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دەدرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پێشنیازی یاسا دەكات.
پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان دەدات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای “ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان” و پێشنیازی یاسای “ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان”.