هێزە ئەمنیەکان لە بەغدا نەیانتوانی کۆنترۆلی گۆڕەپانی تەحریر بکەن هەر چەندە بۆمبی فرمێسك ڕێژ ناوچەکەی تەنی بوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەیان خۆپیشاندەر بریندار بوون بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی فرمێسك ڕێژ لە ڕێگای ڕووبار و وشکانیەوە و بەتایبەتی لە پردی کۆماری لە لایەن هێزە ئەمنیەکان کە لە هەوڵ دا بوون بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزاییەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت و تا ئێسـتا خۆپیشاندەران کۆنترۆلی چێشتخانەی تورکی و بەشێك لە پردی کۆماریان کردووە کە دەیانگەیەنێتە ناوچەی سەوز.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری شەتڕەی پارێزگای زی قـار بە لایەنی کەم 51 کەس بریندار بوون بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی فرمێسك ڕێژ و دەست درێژی گولە لە لایەن هێزە ئەمنیەکان هەروەها ماڵی فەرماندەیەکی سەرایا السەلامی بەناوی سەید سادق سەر بە موقتەدا سەدر تەقێندرایەوە لە هەوڵێكی خۆپیشاندەران بۆ هێرش بردنە سەر ماڵی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران حەمید غەزی لە پارێزگای زیقـــــار.
سەرچاوە : شەفەق نیوز