به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی نوێترین پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای عێراق و سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران دوا پێشهاتەکانی هاتنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و چۆنیەتی لەخۆگرتنەوەیان دەکات.

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شەپۆلی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و لەم ماوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانایی سەر حکوومەت.

Back to top button