كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای دوو رۆژ رادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20 و دھۆك 22 و سلێمانی 17 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری نمە باران ھەیە.