لاڤرۆڤ: مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ئێران و توركیا له‌ جنێڤ رایگەیاند، ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا، ناكۆكن له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی، هەروەها ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ خاكی سوریادان و حكومه‌تی شه‌رعی سوریاش دژی مانه‌وه‌یانه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی.

لاڤرۆڤ وتیشی، مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ پاساوی پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ مه‌ترسی داعش، ته‌نیا پاساوێكی بێ بنه‌مایه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی تشرینی یه‌كه‌م 2019 مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا  له‌ رایگەیاند “ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا ده‌كات”، بۆیە ژمارەیەک سەرباز لە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە گەڕاونەتەوە سوریا.

 

Back to top button