ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه له 1ـی 11 ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بكرێت
جیهاد حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپیی ماڵان بكرێت و، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش 40 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه رێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌مساڵ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان نه‌وتی سپی ماڵان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه په‌یوه‌ندیمان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كرد و ئه‌وانیش باسیان له‌وه كرد كه له رێگه‌ی بریكاره‌كان و دابه‌شكردنی پسووله و ئاماده‌كردنی ته‌نكه‌ری نه‌وت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه كه له 1/11 ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان بكه‌ن.
گوتیشی، ئه‌مساڵ هه‌موو خێزانێك له هه‌رێمی كوردستان به‌رمیلێك نه‌وت وه‌رده‌گرێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش خۆی بڕیاری داوه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان نه‌وت وه‌رده‌گرن، سه‌ره‌تاش له ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات.