سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، دۆخی هه‌نووكه‌یی و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به ئێستا و داهاتووی ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كرد.
له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی بۆ قه‌ته‌ر و له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنیدا له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له ده‌وحه، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/10/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها باسێكی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێشكه‌ش كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده بوون.