سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا بۆ موقتەدا سەدر دەلێـ” دوو رێگا هەیە بۆ لابردنم یەكەمیان لە 60 رۆژدا هەڵبژاردن بكرێت، یان لەرێگای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یان لەگەڵ عامری رێك بكەوە بۆ دروستكردنی كابینەی نوێ”.
عادل عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا ئەمرۆ سێ شەممە 29ی 10ی 2019 كە ئاراستەی موقتەدا سەدری كردووە رایگەیاندووە”حکومەتی کاربەڕێکەر چارەسەری دۆخەکە ناکات و دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حکومەتێكی نوێ پێکبهێنن، هەروەها گوتیشی “ئامادەم بۆ دەستلەکارکێشانەوە، بەڵام بەپێی یاسا دەبێ پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە”.
هەروەها ئەوەش بە موقتەدا سەدر دەلێت” لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رێککەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لەبری ئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوە لەمن بکەی”.
هەروەها سەرۆكوەزیرانی عێراق راشی نامەكەی بڵاوكراوەتەوە كە بۆ موقتەدا سەدر نێردراوە، داوات لێکردم بچمە پەرلەمان و لەوێوە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیەنم لەژێر سەرپەرشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردن، من سوپاست دەکەم و رەنگە ئەم پێشنیازە دەرگەیەک بێ بۆ دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا، هەر لە نامەکەدا هاتووە “هەندێک هەنگاو هەن من دەتوانم بییاننێم و هەندێکی دیکە هەن پەیوەندیدارن بە لایەنی دیکەوە، ئەمە لە پاڵ ئەوەی تێبینی هەیە لەسەر هەڵبژاردنی ئەم پێشنیازە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە، بەس نییە من بچم بۆ پەرلەمان بۆ راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەڵکو رێڕەوی دەستووری هەیە لە مادەی 64 دیاریکراوە و دەبێ سەرۆکوەزیران پابەندی بێ، چونکە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێویستی بە رەزامەندی سەرۆککۆمار هەیە لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بۆ هەڵوەشاندنی پەرلەمان و راگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماوەی 60 رۆژدا”.
هەر لە نامەكەی دا عادل عەبدولمەهدی ئاماژە بەوەشدەکات “ئەمە بەبێ دەنگدانی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەدینایەت، واتا زۆرینەی 165 دەنگ، ئەوکات حکومەت بە دەستلەکارکێشاو هەژماردەکرێت و دەبێتە کاربەڕێکەر، یاخود سێیەکی ئەندامانی پەرلەمان واتا 110 دەنگ داوایەک پێشکەشبکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەگەر پەرلەمان بە زۆرینە پەسندی بکات ئەوا هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ماوەی 60 رۆژدا بەڕێوەدەچێ و حکومەت بە دەستلەکارکێشاو هەژماردەکرێ و دەبێتە کاربەڕێکەر”.
لە كۆتایی نامەكەدا ئەوەشی راگەیاندووە”ئێوە داوای بەشدارینەکردنی حیزبەکانی ئێستا دەکەن تەنیا ئەو حیزبانە نەبێ کە گەل لێیان رازییە، بەڵام کێ ئەو حیزبانە دەستنیشان دەکات کە گەل لێیان رازییە؟ چونکە دەبێ ئازادی و مافەکان بۆ هەمووان دەستەبەربکرێن نەک دیدی کەسانێک دیارییان بکات، لە کۆتاییشدا سندووقی دەنگدان باشترین ئامرازە بۆ رادەربڕینی گەل”.
دوابەدوا خۆپێشاندانە فرەوانەكەی خەڵكی شارەكانی ناوەراست و باشوری عێراق لەدژی گەندەڵی، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق لە 28ی 9ی دا داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بچێتە پەرلەمان و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەکەی رابگەیەنێ و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.
Post Views: 69