موقته‌دا سه‌در: ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه‌ عێراق وه‌ك سوریاو یه‌مه‌نی لێدێت

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی توندی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەکات،

رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هۆشداری داو رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌ست له‌كارنه‌كێشێته‌وه‌ عێراق وه‌ك سوریاو یه‌مه‌نی لێدێت.

هەروەها سەدر دەڵێت، دەست لەکارنەکێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق خوێنڕشتن راناگرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان چەند شارێکی عیراقی کردووەتەوە داوای دەست لەکاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن، هەروەها ململانێکانی نێوان مەقتەدا سەدر و عادل عەبدولمەهدی بەردەوامی هەیە سەدر داوا دەکات عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار بکێشێتەوە، بەڵام ئەو دەلێت “من دەست لەکارکێشانەوەم قبوڵە، بەڵام دەبێت پەرلەمانیش هەڵبوەشێتەوە.

44

Back to top button