ئێران داوای کرد هێمنی بـپارێزن لە لوبنان و عێراق و دەستی دەرەکی ڕەتدەکاتەوە

گوتەبێژ بەناوی حکومەتی ئێران عەباس موسەوی ڕایگەیاند وڵاتەکەی داوای کرد هێمنی بپارێزن لە لوبنان و عێراق و دژی دەست تێوردانی دەرەکیە و لەم بارودۆخەی کە عێراق و لوبنان تێکەوتوون ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیە هەڵەکە دەقۆزنەوە و ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەو دوو گەلـە نیە و هەر چی زووە پێویستە داواکاریە ڕەواکانی خۆپیشاندەران جێ بە جێ بکرێت.

ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە لە عێراق و لوبنان سەری هەڵدا و گرژی تێکەوت و چەند کەس بوونەتە قوربانی وای کرد ئێران هەست بە مەترسی بکات بەتایبەتی لە دوای تەشەنەی ناڕەزاییەکان کە 10 پارێزگای عێراقی گرتەوە و داوا دەکرێت حکومەت هەڵبوەشێتەوە لە دوای ساڵێك لە دەست بەکاربوونی بێ ئەوەی هاوڵاتیان هەست بە گۆڕانکاری بکەن.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button