پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد

 

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان کرد، ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی بە دەنگی 100 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوی و خانووە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد و ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەیە کە خانوو یان زەوی زێدەڕۆیان هەیە.

 

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک یاساکە ئەو خانوانە دەگرێتەوە کە هی پێش سالی۱۹۹۱زێدەڕۆ بوونە بەمەرجێک بسەلمێندرێت کە مولکی خۆیەتی و هەموو ئەو خانووانەش دەگرێتەوە کە حکومەت تاوەکو ساڵی 2018 رووخاندوونی بەبیاونی زێدەڕۆی. یاساکەش لە رۆژی دەرچوونییەوە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێدەکرێت.

لەبەشێکی دیکەی یاساکە هاتوو، تاپۆكردنی زەوی خانووە زێدەڕۆكان جگەلەوەی لەناو ماستەرپلانی شارەكاندا، نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت، بەڵام لە ناحیەدا تاوەكو 400 مەتر ئاساییە، سوودمەند بوو بەنرخێكی گرانتر لەو نرخەی دیاریكراو زەویەکەی بۆی تاپۆ دەكرێت، کە 50%ی لە نرخی هەقیقی بازاڕ دەچێتە سەر.

پڕۆژه‌بڕیاری ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان:

 

بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاساكە:

 

– تاپۆكردنی زەوی خانووە زێدەڕۆكانی ناوشار نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت

– لە ناحیەدا تاوەكو 400 مەتریش ئاساییە

– ئەو كەسەی خانووەكەی بەناوە دەبێت پێشتر سوودمەند نەبووبێت

– سوودمەند بوو بەنرخێكی گرانتر لە نرخی دیاریكراو زەویەکەی بۆی تاپۆ دەكرێت.

 

ئەو پارەیەی لە تاپۆکردنی خانووەکان وەردەگیرێت:

 

-%20ی پارەکە بۆ گەنجینەی حكومەت دەگەڕێتەوە

-%40ی پارەكە بۆ شارەوانی

%40ی پارەکە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ خانووە تاپۆكراوەكان تەرخان دەكرێت

 

پێشنیازی نرخی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە

 

– مەترێک زەوی لەسەنتەری شارەکان 30 هەزار دینار

– مەترێک زەوی لە سنووری قەزاکان 20 هەزار دینار

– مەترێک زەوی لە سنووری شارۆچکەکان 10 هەزار دینار

Back to top button