سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەتووندی ئیدانەی تەقینەوەكە دەكات
خواكوڕك
شه‌وی رابردوو دوو ته‌قینه‌وه شاری ئیستەنبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا 38 كەس كوژران و 155 دیكەش برینداربوون، لەنێو كوژراوكاندا 2 ھاووڵاتی سڤیل ھەن و ئەوانه‌ی دیكەشی هه‌موویان پۆلیسن و یەكێك لە كوژراوەكانیش بەڕێوەبەری ئاسایشە.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی ئیستانبوڵ شه‌رمه‌زار ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتی سڤیل و پۆلیس بوونه قوربانی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه به توندی ئه‌و “پەلامارە تیرۆریستییە” شه‌رمه‌زار ده‌كات و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی به كەسوكاری قوربانیان رادەگەینێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هاتووه: “ئامانجی تیرۆریستان تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و شێواندنی ژیان و ئۆقرەییە لە هەموو شوێنێكی جیهان، بەڵام لەوە دڵنیاین كە كردە و هزری نامرۆڤانەی تیرۆریستان كۆتاییەكەی شكستە و سەرناكەون”.