وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا: هه‌ژده‌ سه‌ربازی سوریامان له‌ ناوچه‌ی سه‌ری كانی ده‌ستگیر كردووه‌

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ژده‌ كه‌سیان له‌ ناوچه‌ی سه‌ری كانی ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ پێده‌چێت سه‌ربازی رژێمی سوریا بن له‌و ناوچه‌، ئاژانسی هه‌والی رۆیته‌رز له‌ زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه‌ له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكدا له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی سه‌ری كانی له‌ باكوری سوریا هه‌ژده‌ كه‌سیان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ پێده‌چێت سه‌ربازی سوپای رژێمی سوریا بن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ میلیشاكانی سه‌ر به‌ توركیا سه‌ربازێكی سوپای سوریایان له‌ گوندی هه‌وی بریف ده‌ستگیر كردبوو، له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون كه‌ خۆیان به‌ فه‌یله‌قی دووی لیوای سه‌قه‌ری باكور له‌ نێو سوپای نشتیمانی سوریا ده‌ناسێنن، سه‌ربازێكی سوریایان ده‌ستگیركردووه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن.

Back to top button