مالیزیا هه‌ژماری بانكی هاووڵاتی به‌رپرسانی ئێرانی داخست

 

بانكه‌كانی مالیزیا هه‌ژماری بانكی هاوڵاتیانی ئێران و كۆمپانیاكانی ئه‌و ووڵاته‌ی داخست و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خسته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی ئێران له‌و وڵاته‌، داخستنی هه‌ژماری بانكی هاوڵاتیانی ئێران دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا هات بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

هه‌‌روه‌ها ئه‌مه ‌له ‌كاتێكدایه ‌كه ‌بانكه‌كانی مالیزیا په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران هه‌یه‌، هاوڵاتیان و به‌رپرسانی بالیۆزخانه‌ی ئێرانیش رایده‌گه‌یه‌نن هه‌ژماره ‌بانكیه‌كه‌یان له‌مانگی رابردووه‌وه ‌له ‌چه‌ند وڵاتێكی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داخراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌هره‌نگ سه‌مه‌دی مامۆستای زانكۆ له‌ كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا و به‌ره‌گه‌ز ئێرانی له‌و باره‌یه‌وه ‌به ‌ئاژانسی هه‌والی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه ‌نزیكه‌ی ده‌ هه‌زار هاوڵاتی ئێرانی له ‌وڵاتی مالیزیا ده‌ژین، هه‌ژماری بانكیان له‌چوارده‌ی مانگه‌وه‌ داخراوه‌، هه‌روه‌ها گوتیشی پێشوتر له‌ وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا گرفت له‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه ‌نه‌بێت هه‌سته‌وه‌ر بوون به‌رامبه‌ر ناردنی پاره ‌به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر بێت.

 

له‌رابردوودا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و مالیزیا په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌بووه ‌به‌تایبه‌ت ساڵی رابردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مالیزیا به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات رایانگه‌یاند كارده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان.

Back to top button