وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێویسته له زووترین كاتدا حكومه‌تی نوێ له لوبنان پێكبهێندرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-39.jpg)
دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له هه‌موو تیمه‌كانی لوبنان كرد هه‌رچی زووه حكومه‌ت پێك بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوخۆی لوبنان بگه‌ڕێته‌وه.
پۆمپیۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند خۆپێشاندانی ئاشتیانه كه ماوه‌ی سێزده ڕۆژه له لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌ربڕینه له یه‌كگرتوویی نیشتیمانی و نامه‌یه‌كی ئاشكرایه، چونكه گه‌لی لوبنان حكومه‌تێكیان ده‌وێت به جدی كار بكات و كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له ئابووری وڵاته‌كه‌یاندا بكات.
جێی ئاماژه‌یه ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازی خۆپێشانده‌ران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه .