له‌به‌رامبه‌ر داگیركاری توركیا كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاری سزادانی توركیای په‌سه‌ندكرد  

لە هەوڵێکی هاوبەشی کۆماری و دیموکراتەکاندا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئه‌مه‌ریكا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌ بڕیاری سه‌پاندنی سزای دارایی به‌سه‌ر توركیا په‌سه‌ند كرد.

به‌ پێی هه‌والێكی ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: به‌ ده‌ستپێشخه‌ری كۆنگرێسمانی دیموكرات، کریس ڤەن هۆلن و كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان لیندسی گراهام ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئه‌مه‌ریكا وەکوو كاردانه‌ویه‌ك له‌ دژ په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، بە چوارسه‌د و سێ ده‌نگی بەڵێ بەرامبەر به‌ شازده‌ ده‌نگی نه‌خێر ، پرۆژە بریاری سه‌پاندنی سزای دارایی به‌سه‌ر توركیادا په‌سه‌ند كرد.

بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ش‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، پێویسته‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا واژۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ بكات .

Back to top button