شه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا له خوێن سور بوون به هۆی ده‌ستڕێژی گولـله 12 كه‌س بوونه قوربانی
له ولایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا كه‌سێك ته‌قه له هاووڵاتیان ده‌كات به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س ده‌بنه قوربانی .
پۆلیسی كالیفۆرنیا ڕایگه‌یاند: كه‌سێكی چه‌كدار له ناوچه‌ی لۆنگ بیچ له نزیك ماركیتێكی فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی هالۆوین ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردووه ، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
هه‌روه‌ها پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و به زووترین كات ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ش ده‌ستگیركرا و دواتر لیكۆلینه‌وه له هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكرد و به وته‌ی شایه‌تحالن هێرشبه‌ره‌كه زیاتر له بیست فیشه‌كی ته‌قاندووه و ئامانجیشی پێكانی زۆرترین كه‌س بووه .