هەسەدە و هێزەكانی سەر بە رژێمی سوریا لێكیاندا

دوێنێ شەو پێکدادانی توند ڕویدا لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هەسەدە لە دەوروبەری شاری دێـرئەلزور و گوندە ڕۆژئاواییەکانی و بەتایبەتی لە شاروچکەی حوسێنیە و جنینە، ئەمەش وای کرد فڕۆکە و تۆپخانەی هاوپەیمانان خۆیان تێ هەڵقوتێنـن و هێرشەکانی هەردوو لا بە تۆپباران کردنی سەنگەرەکانیان، یەکتر دەستی پێکرد و لە ئاکام دا تانکێکی هێزەکانی ڕژێمی سوریا تێکشـکا”.

 
تۆپخانەی هاوپەیمانان لە کێڵگەی کۆنیکۆ هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد لە چیای دێـر ئەلزوری کردە ئارمانج و لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان هێزەکانی ئەسەدی، لە کارگەی کاغەزی کردە ئارمانج ئەمەش بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەکە و چەندین برینداری لێ کەوتەوە و شایەنی باسە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هەسەدە لە ناوچەی حەسەکە لەیەك سەنگەرن دژی هێزەکانی تورکیا و میلیشیای سوپای ئازاد”.
 
سەرچاوە : ستیپ نیـوز
Back to top button