توركیا به توندی وه‌ڵامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئەمریكا بە دەنگی دووسه‌د و بیست و سێ ئەندام پڕۆژە یاسای كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵانی هه‌زار و نۆسه‌د و پازده بۆ هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌ڤده پەسەندكرد
مه‌ولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وەڵامی بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا لەبارەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی دایەوە و رایگەیاند: ئەو بریارەی کە پرسێکی مێژویی کردوەتە ئالەتی سیاسی، مایەی شەرمە، لەچاوی حکومەت و خەڵکەکەمانەوە به نەبوو دادەندرێت .
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا ده‌شڵێت ئەوانەی پڕۆژەکانیان شکستی هێناوە خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆهن-ەوە. ئەوانەی وادەزانن لەو رێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەهەڵەدا رۆیشتون.
شیاوی ئاماژه‌یه بەپێی سەرچاوە مێژوییەکان، لە بیست و چواریی نیسانی هه‌زار و نۆسه‌د و پازده دەوڵەتى عوسمانى دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژکردنى گەلانى ئەرمەنی، کلد و ئاشور و ئێزدی، لەو پاکتاوکارییە گەورەیەی دژ بە مرۆڤایەتیدا زیاتر لە ملیۆنێک و پێنجسه‌د هەزار مرۆڤ به‌ر له كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کۆمەڵکوژكران.