نەتەوەیەكگرتووەكان بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری بۆ عادل عەبدولمەهدی رادەگەیێنێـت
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو خۆپیشاندان چەند شارێكی باشور و ناوەراستی عێراقی گرتەوەو موقتەدا سەدریش لە پەیامێكدا داوای دەست لە كاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات, هەر ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، سەردانی خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق كرد و رایگەیاند كە كێشەكانی چەند ساڵ بەیەك ساڵی حوكمڕانی چارەسەر ناكرێن.
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو بارەیەوە راگەیێدراوێكی بڵاو كراوەتەوە تێیدا هاتووە، خاتوو جینین هینیس، نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، سەردانی گۆڕەپانی تەحریری لە بەغدا كردووە و ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەرانی بینیوە و گفتوگۆی لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كردووە. هاوكات جەختی لەوە كردووەتەوە كە حكوومەتی عێراق ناتوانێت بە تەواوەتی میراتی ڕابردوو لە ماوەی ساڵێكی تەمەنیدا چارەسەر بكات”.
هەروەها نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان دەشلێـ” دیالۆگێكی نیشتمانی بە مەبەستی بەدەنگەوەهاتنی كارا و بەپەلە بۆ دەرچوون لە توندوتیژییەكانی ئەم چەند ڕۆژە دەست پێ بكات.