ئەمریکا و 6 وڵاتی کەنداو گەمارۆی نوێیان بە سەر ئێراندا سەپاند

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی چووارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئەمریکا  بە هاوئاهەنگی 6 وڵات لە وڵاتانی کەنداو 25 بانک و کۆمپانیای تیجاری و کەسایەتی حقوقی سەر بە ئێرانیان خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیانەوە ، کە راستەخۆ پشتیوانی ئابووری ئێران و حزبوڵلای لوبنانیان لە ئەستۆ بوو .

 

ئەو 6 وڵاتەی کەنداو بریتین لە بەحرێن ، کوێت ، عەممان ، قەتەر ، سعوودیا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی .

 

ئەو ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ئێستییۆ منوجین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە سەردانێکی کاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە .

Back to top button