لەسێدارە درا

خواكوڕك 

رۆژی 9/6/2016 كچێكی تەمەن 18 مانگ بە ناوی مینا مێڤان محەممەد، دانیشتووی گەڕەكی سەرهەلدانی شاری دهۆك دیارنەما. دوای 10 رۆژ تەرمی مینا بە پارچە پارچەكراوی لە گوندەكەی خۆیان (بەرئاشی) دۆزرایەوە. ئەمەش كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەركەوت ئەو كەسەی مینای كوشتووە، ویستوویەتی دەستدرێژی بكاتە سەر.

سه‌رچاوه‌ی میدیاكان باس لەوە دەكەن  شه‌وی 10 له‌سه‌ر 11ی 12ی 2016، سزای لەسێدارەدان به‌سه‌ر عەبدوڵڵا.ح.ع بكوژی مینا مێڤان محەممەدی تەمەن 18 مانگدا جێبه‌جێكراوە.

دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكەش، مێڤان محه‌ممه‌د، باوكی مینا راگەیاند: من له‌بارەی لەسێداره‌دانی بكوژی كچه‌كه‌م ئاگاداركرامەوە و ئه‌و رۆژه‌ به‌ رۆژێكی پیرۆز ده‌زانم، كه‌ ئه‌و بە سزای خۆی گه‌یشت.

 

باوكی مینا دەلێت”من له‌بارەی لەسێداره‌دانی بكوژی كچه‌كه‌م  ئاگاداركرامەوە و ئه‌و رۆژه‌ به‌ رۆژێكی پیرۆز ده‌زانم، كه‌ ئه‌و بە سزای خۆی گه‌یشت”.

پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە مێڤان محەممەد، باوكی میناوە كرد، جگە لەسەرەخۆشی، بەڵێنی دا بەدواداچوونی ورد بۆ كەیسی كوژرانی مینا بكرێت.

بەهۆی قێزەونی تاوانەكە رای گشتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داوای سزای لە سێدارەدانیان بۆ ئەنجامدەری تاوانەكە دەكرد ئەگەرچی بە كردەوە ئەو سزایە لە هەرێمی كوردستان هەڵپەسێردراوە و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەگشتی واژۆ لەسەر سزاكانی لەسێدارەدان ناكات.

Back to top button