لە نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا کورد تەیدا بەشدارە

 

بۆ یەکەم جار بە بەشداری کوردانی رۆژئاوا لە گەڵ شاندی حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنی سووریا وەک لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا بە سەرپەرشتیاری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک  لە ژینێڤ دەستی پێکرد

 

ئیبراهیم برۆ ، یەک لە بەشداربووانی دەستەی دانووستانکار بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، ئەندامانی کورد لەم لیژنەیەدا ڕێژەیان زۆر کەمە بەڵام هەموو هەوڵیک دەدرێت لە نووسینەوەی دەستووردا مافەکانی کورد بچەسپێندرێت .

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریاش لەمبارەوە دەڵێت ئەوە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ کۆتایی هاتن بە شەڕ و ئاژاوەکانی ناوخۆیی سووریا ، گێرپیدەرسەن هەروەها دەڵێت هیوادارم لە دوای 9 ساڵ شەڕ و ململانێی چەکداری ، دەستوورێک بۆ سووری بنوسرێتەوە ، مافی هەموو کەمە ئاین و نەتەوەییەکانی تێدا گونجا بێت .

 

 

سەرۆکی شاندی حکوومەتی سووریا بۆ لێژنەی نووسینەوەی دەستوور، ئەحمەد کزبەریش لەم بارەوە گووتی بە دڵنیاییەوە دیمەشق هیچ کێشەی لە گەڵ دەستووری نوێدا نابێت و پەیڕەوی لیدەکات .

Back to top button