رووسیا و ئێران سەبارەت بە مانەوەی ئەمریکا لە کێڵگە نەوتیەکانی سووریا هەڵوێستیان گرت
وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژنێڤ ، ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکایان کرد بۆ ناردنی هێز بۆ سەر کێڵگە نەوتیەکانی سووریا بە بەهانەی پارێزگاری لێ کردن .
سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف و مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ، هاوڕابوون لە سەر ئەوەی ئەم بڕیارەی ئەمریکا نایاسایی و داگیرکاریە .
سێرگەی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند ئەوەی پێویستە بگوترێت، هەڵێنجانی نایاسایی نەوت لە لە وڵاتێکی خاوەن سەروەریدا بە بێ ئیزنی ئەو وڵاتە نایاساییە ، هەر وەها گووتی ئەمریکا باش ئاگادارە ڕای ئێمە لەمبارەوە چۆنە .
محەممەد جەواد زەریف بە تەوسەوە گووتی : زۆر باشە بە ڕواڵەت دیارە ئەمریکا کێڵگە نەوتیەکان دەپارێزێت ، هەر باشە ترەمپ ئامانجەکانی ئەمریکا ڕاشکاوانە دەبات بەرێوە .