پاپای ڤاتیکان داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات

 

پاپای ڤاتیکان روو لە دەسەلاتدارانی عێراقی ، داوایان لێدەکات بە دەم داواکانی خەڵکی عێراقەوە بچن و دەڵێت  داوای ئەوان داوای ژیانێکی شەرافەتمەندانەو ئارامییە .

 

پاپای ڤاتیکان وێرای ئاراستە کردنی پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ، هیوا دەخوازێت بریندارەکان برینەکانیان زوو سارێژ بێتەوە .

 

هاوکات داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بە شێوەیەکی مەدەنی و سەردەمیانە سوور بن لە سەر داواو مافەڕەواکانی خۆیان و دوور کەونەوە لە توند و تیژی

 

لە کۆتاییدا نزا دەکات ، گەلانی عێراق لە دووای چەندین ساڵ نەهامەتی و ماڵ کاولی بگەن بە ژیانێکی ئاسوودە و دادپەروەرانە .

Back to top button