دەزگای خێرخوازی بارزانی، سێیەمین کاروانی هاوکاریی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد

تا ئێستا 35 بارهەڵگر رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە

 

سێیەمین کاروانی هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان

 

سەرجەم تا ئیستا 35 بارهەڵگر یارمەتی هەمە چەشنە لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراوە .

 

لەمبارەوە مووسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، ئەمڕۆ چووارشەممە 11 بارهەڵگر لە پێداویستیەکانی هەمە جۆری پزشکی و جل و بەرگی زستانە ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران ، کە بەو 11 بارهەڵگرەوە تا ئیستا 35 بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی رۆژئاوای کوردستان کراون .

Back to top button