تەرخان کردنی بودجەیەکی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە چالاکیەکانی ئێران لە ناوچەدا

 

دەیڤید شێنکێر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراستدا رۆژی چووارشەم بە کۆنگرەی ئەمریکای ڕاگەیاند ، بەشیک لە بودجەی ساڵی داهاتوو واتە ساڵی 2020 دەبێت تەرخان بکرێت بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ هێژموونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا .

 

بە پێی زانیاری رۆژنامەی ئینگلیزی زمانی شەرقولئەوسەت ، شێنکێر لە کۆبوونەوەی کۆنگرەدا گوتوویەتی ئێران یاریکەرێکی نەرێنی ناوچەیە و گێژاوی ناوچەی لە بن سەرە ، کردارەکانی ئێران هەڕەشەن لە سەر هاوپەیمانەکانمان ، ئێران ڕاستەوخۆ دەستوەردەداتە وڵاتانێکی وەک عێراق ، لوبنان ، یەمەن ، سووریا و چەن وڵاتێکی تری ناوچەیی .

 

 

شێنکێر هەروەها گوتوویەتی بە لە بەر چاو گرتنی ئەو بودجەیەو بە یارمەتی هاوپەیمانانمان لە ناوچەدا دەتوانین  ئێران بە چۆک دابێنین .

 

لە کۆتاییشدا دەلێت یەک لە پلانەکانی بودجە ، دیاری کردنی 50 ملیۆن دۆلار وەک پشتیوانی لە هێزچەکدارەکانی لوبنان

دەیڤید شێنکێر ، پۆمپییو
Back to top button