یوڤێنتۆس یاریزانێکی نوێی بۆ فرۆشتن نمایشدەکات

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی ئێمری جان بۆ فرۆشتن لە گواستنەوەی زستانەدا نمایش دەکات.

.جان هاوینی ئەمساڵ لە لیڤەرپوولەوە گوێزرایەوە بۆ بیانکۆنێری بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە یانەکەدا بکاتەوە، ئەمەش وایکردووە یاریزانەکە و یانەکەش بە بڕیاری فرۆشتنی رازی بن. بارودۆخی ئەو یاریزانە بەرەو خراپتر رۆیشت کاتێک لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی یانەکەدا نەبوو بۆ خولی پاڵەوانەکان.

بەگوێرەی میدیاسێت هەریەک لە یانەکانی بایەرن میونشن، مانچێستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان چاویان لە تواناکانی ئەڵمانییە نێودەوڵەتییەکەیە.

Back to top button